نوتقی جهنابی پێشهوا و ڕهئیس جمهووری بهرزی کوردستان
کوردستان مهوقهعییهتی جوغرافیاییهکی مهخسووسی ههیه که بێ پسانهوه و بێ ئهوهی نهتهوه و میللهتێکی که له نێویاندا فاسیل و لێکیان بپچڕێتهوه، کورد به سهریهکهوه و پێکهوه سکوونهتیان تێیدا ههیه و دارای مالیکییهتی میللین دهوێدا. بهسهرهات و سهوابیقی تاریخییان یهکه و عوموومهن تێیدا شهریکن. خاوهنی ئاداب و عادات و ڕسوومی میللییهکی وان که هیچ جۆره سهدهمه و حهوادسێک نهیتوانیوه سستییهک لە بناغهی میللییهتی ئهواندا پهیدا بکا.
کۆمهڵهی ژیانهوهی کورد (ژێ.کاف)
سەرچاوەی وێنەکان: وێنەی کۆماری کوردستانhttp://weneykk.blogspot.com
ناسر قادرپوور
کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد یان بە کورتی کومەڵەی( ژک ف)،یەکەم ڕێکخراوی بەهێزی سیاسیی کوردی لە رۆژههڵاتی کوردستان بوو کە لە ساڵی ١٩٤٢ لە ناوچهی موکریان وپاشان له مەهاباد پێک هات و لە ساڵی ١٩٤٥ بە دامەزرانی حیزبێکی نوێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بهکورتی مێژووی ناوچهکه.
لە ماوەی شهری یهکهمی جیهانی دا کوردستان بوو بە مەیدانی شەڕ لە نێوان لەشکرەکانی بەشدار لەم شەڕە، بەتایبەتی لەشکری عوسمانی و لەشکری روسی.دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرجار تووشی تاڵان و کوشتاری لەشکرەکانی عوسمانی و روسی بوون. پاش ئەو شەڕە، وڵاتێکی وێرانکراو، خەڵکێکی دەربەدەر، ماندوو و هەژار کە تووشی قاتی وقری و نەخۆشی ببوون له قهیرانێکی زۆر خراپی ئابوری سیاسی دا ده ژیان...
ژیاننامەی پێشەوا قازی محەمەد
قازی محەمەد ١٩٠٠ - ١٩٤٧ دادوەر، بە باشی ناسراوی ناوچەی موکریان و دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆماری کوردستان ، لە ساڵی ١٩٤٦دا بوو. دوای ڕووخانی کۆمار لە ساڵی ١٩٤٧دا قازی دەگەڵ ھاوڕێکانی لە لایەن حکوومەتی کاتی تاران لە مەیدانی چوارچرای شاری مەھاباد لە سێدارە دران.
قازی محەممەد، کوڕی قازی عەلی، لە بنەماڵەیەک کە ناوبانگی لە شاری مەھاباد بۆ چوار سەدە پێشتر دەگەڕێتەوە. ئەوان نە تەنیا لەلای خەڵک بەڵکوو لەلایەن دەسەڵاتداران و بەرپرسانی حکوومەتیش، جێگەی رێز و پێزانین بوون. ھەر بە بنەماڵە زانا و ئازادیخواز و نیشتمانپەروەر بوون. لە شەڕی یەکەمی جیھانیدا پیاوی وەک میرزا فەتاحی قازییان لە بەرەنگاریی راستەوخۆ دەگەڵ ڕووسەکان لێ شەھید بوو، کوڕە لاوەکانیشی (سالار و محەممەد) بە دیل گیران و بۆ شوێنە دوورەکانی رووسیەی ئەو کات بەڕێ کران و تا شۆڕشی ئۆکتۆبر ھەر لە دیلیدا بوون.
بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی ناوەندی پێشەوا بزانی کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە:
لینکی یەکەم: گەڵاڵەی پرۆگرامی ناوەندی پێشەوا
لینکی دووەم: گەڵاڵەی پرۆگرامی ناوەندی پێشەوا
pishawcenter@yahoo.com
pishawacent@gmail.com
004746348523
ناوەندی پێشەوا: با بەهەموومان هەوڵ بدەین
کە کەبوودوەند کاندیدی نۆبێل بکرێ
داواکاری ناوەندی پێشەوا لە هێزە سیاسیەکان و رێکخراوە مەدەنی و خەڵکی کوردستان!
هەروەک ئاگادارن کە نزیک بە دوومانگ دەبێ لەلایەن کوردان و دڵسۆزانی کوردە دەستکراوە بە ئامادەکاری بۆ کاندیدا کردنی محەممەد سەدیقی کەبوودوەند، دامەزرێنەر و سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان کە ئێستا لە زیندانە تاریکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە، بۆ خەڵاتی ئاشتی نۆبێلی ساڵی ٢٠١١، لەوماوەیەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی دڵسۆزی نیشتمان و دۆستانی کورد لە هەرشوێنێک لەم جیهان دەستیان بە ئامێرەکانی گەیاندن راگەیشتبێ دەنگی خۆیان خستۆتە پاڵ دەنگی ئەو هەزاران کەسەی کە ئەم تۆمارەیان ئیمزا کردوە، بۆ ئەوەی بەرێز محەممەد سەدیقی کەبوودوەند کاندید بکرێ بۆ ئەم خەڵاتە.
بەیاننامەی دامەزراندنی
ناوەندی پێشەوا
بۆ هێز و سیاسیەکانی کوردستان!
بۆ کۆڕ و کۆمەڵە جیهانیەکان مرۆڤ دۆستەکان!
بۆ دۆستانی نەتەوەی کورد!
بۆ هەر کوردێکی وڵات پارێزی کە لەهەرشوێنێکی ئەم جیهانەدا دەژی!
بۆ راگەیاندنەکانی کوردستان!
هەر میللەتێک بیهەوێ پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینێ پێویستە مێژووی رابردووی بکاتە سەرمەشق بۆ داهاتووی، ئێمەی کوردیش کە مێژوویەکی پڕ کارەسات و نەهامەتیمان هەبووە، هەمیشە لەلایەن رێژیمە دیکتاتۆرەکانی زاڵ بەسەر نیشتمانماندا چەوسێنراوینەوە، بەڵام ئەم چەوساندنەوەیە زۆر کات بووە بە هەوێنی شۆرشێک یان دروست بوونی کاریزمایەک لە نەتەوەکەمان، کۆماری کوردستان و سەرۆک کۆمارەکەی یەکێک لەو خاڵە پڕشنگدارانەی مێژووی کورد کە ئێمە و نەوەکانی دوای ئێمەش دەبێ شانازیان پێوە بکەین.