له سیسته‌می قه‌زایی کۆماری ئیسلامی‌دا زیندانی سیاسی به‌مانا حقووقییه‌که‌ی بوونی نییه و هیچ زیندانییه‌کی سیاسی وه‌ک زیندانی سیاسی پێناسه ناکرێت. تاوانی وه‌ک محارب، هه‌وڵدان له دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئاژاوه‌گێڕی و تێکدانی هه‌لوومه‌رجی وڵات ئه‌و تاوانه‌ن که ده‌خرێنه‌پاڵ زیندانی سیاسی به‌بێ ئه‌وه پێناسه‌ی زیندانی سیاسی له سیسته‌می قه‌زایی کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌بێت.دامه‌زراندی که‌مپینێک بۆ زیندانیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران به کرده‌وه‌یه‌کی به‌جێ و به‌که‌ڵک دێته هه‌ژمار و جێگای ده‌ست خۆشیه له سه‌رپه‌رشتیارانی ئه‌م که‌مپینه، هیوادارین که بتوانن به‌رده‌وام بن له گه‌یاندنی ده‌نگی زیندانیانی سیاسی به گشت کۆروکۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان. ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی پێشه‌وا، پشتیوانی و پشتگیری خۆمان له‌م هه‌نگاوه پیرۆز و گه‌وره‌یه که‌مپه‌ینه‌که‌تان ده‌رده‌بڕین و ڕایده‌گه‌یه‌نین ئاماده‌ی هه‌رچه‌شنه هاوکارییه‌کین له راستای به‌رگری له زیندانیانی سیاسی له هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ک بن له ئێران‌دا. لەگەڵ رێزیی دوبارە... دەستەی بەرێوەبەری ناوەندی پێشەوا ئۆسلۆ ـ نۆروێژ
| |
hgj |