لە ٦٦ی ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان
داواکاری لە کۆمەڵگای جیهانی بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی کێشەی کورد
بۆ..
بۆرێکخراوە جیهانیەکان و کۆرو کۆمەڵە مرۆڤ دۆستەکان!
کوردەکان وەک گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەتی رۆژهەڵاتی ناوەراست دێنە ئەژمار، نهتهوهی کورد که لهئاکامی ڕێککهوتنێکی هێزه دەسەڵاتدارەکان و بهپێچهوانهی ویست داخوازی خۆی زێد و خاکەکەی پێشان له نێوان دوو ئیمپراتۆریی فارس و عوسمانی و دوایهش لهنێوان چوار وڵاتی ئێران و تورکیهو عێڕاق و سووریهدا دابهش کراوه، زۆر لهمێژه لهپێناوی وهدهست هێنانی مافی دیاریکردنی چارهنووسی خۆیدا خهبات دهکا، هەربۆیەش لەلایەن
رێژیمە درەندەکانی زاڵ بەسەر کوردستاندا هەمیشە بە سەخترین شێوە سەرکوت کراوە و هەر ئێستاش ئەم سەرکوتە لە ژێر چاوی هەموو جیهان بەردەوامە. ئهو کوشتارهی له تورکیهی کهمالی و عێڕاقی بهعسی و ئێرانی ئیسلامی و سوریەی فاشیستی له ڕۆڵهکانی نهتهوهی کورد کراوه، تا دنیا دنیایه ویژدانی بێداری مرۆڤایهتیی پێشکهوتوو ئازار دهداو وهک پهڵهیهک به نێوچاوانی مێژووی مرۆڤایهتییهوه دیاره.
بەڵام لە هەمانکاتدا جێگای ئاماژەو وەبیرهێنانەوەیە، کە نەتەوەیی کورد لەهەر کات و ساتێک لە مێژووی خۆێدا هەلێکی بۆ رەخسابێ کە لەودا توانی بی ئیدارەی وڵاتی خۆی بۆ خۆی بەرێوە بەرێ زۆر باش تێیدا سەرکەوتوو بووە، وە خۆی لەگەڵ زۆربەی بەتەواوی پێوانەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ و پێشکەوتنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی گونجاندوە و قەت چاوی تەماعی نەبریوەتە خاک و سامانی نەتەوەکانی دەوروبەری خۆی کۆماری و کوردستان و هەرێمی کوردستانی عێراق نموونەی باش و بەرچاون بۆ سەلماندنی ئەوقسەیە.
لە ساڵی ١٩٤٥ لە کاتێکدا جیهان تووشی شەری جیهانی ببوو و بەشێک لە نەتەوە ژێر دەستەکان لە ژێر دەستی دیکتاتۆرەکان رزگاریان دەبوو، کورد لەوبەشە لە کوردستان کە لەژێر دەسەڵاتی رێژیمی پاشایەتی ئێراندا بوو، و بەهۆی شەڕی جیهانیەوە بۆ شایەکی دەسەڵاتی ناوەندی لەو ناوچەیە پەیدا ببوو کەڵکیان وەرگرت و لە ٢٢ی ژانویەی ١٩٤٦ کۆماری کوردستانیان بە رێبەرایەتی پێشەوا قازی دامەزراند، بەڵام بەهۆی سیاسەتی غەلەت و بەرژەوەندی خوازانەی وڵاتانی ئیستعماری هەر زوو ئەو کۆمارە روخا و ئاواتی نەتەوەیەکی گەورەی خستە نێو گڵ، هێزە دەسەڵاتدارەکانی ئەوکات کە بەسەر چارەنووسی جیهاندا زاڵ ببوون لەبەر بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی خۆیان حازر بوون کە نەتەوەیەکی ئاوا گەورە فیدا بکەن بێ ئەوەی تۆزقالێک بیر لە سەرەتایترین مافەکانی هەر ئینسانێک بکەنەوە.
پاش ٦٦ ساڵ ئێمە وەک ناوەندی پێشەوا کە بە پشت بەست بە ئامانجەکانی کۆماری کوردستان و پەیمان نامە و رێکەوتننامە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ دوامان لە ئێوە ناوەندە جیهانیەکان و کەسایەتیە جیهانیەکانە کە رێگا چارەیەکی ئاشتیانە بۆ کێشەی نەتەوەی کورد بدۆزرێتەوە، هەتا ئەو نەتەوەیەش لە سەدەی ٢١ واتە سەدەی زانست و تەکنەلۆژیا رۆڵەکانی چی دیکە بێ بەش نەبن لە ئازادی و دێمۆکراسی و ئاوەدانی و بتوانن چارەنووسی خۆیان بەدەستی خۆیان ئیدارە بکەن.
بەرز و پیرۆزبێ یادی کۆماری کوردستان
هەموومان با هەوڵ بدەین ئامانجەکانی کۆماری کوردستان زیندوو بکەینەوە
ناوەندی پێشەوا
٢ی رێبەندانی ٢٧٠١١
٢٢ی ژانیویەی ٢٠١٢
pishawacente@gmail.com
004745554560
004798828061