ناوەندی پێشەوا

بۆ لێکۆلینەوە و توێژینەوە

ناوەندی پێشەوا

بۆ لێکۆلینەوە و توێژینەوە

پشتیوانی لە کەبوودوەند پشتیوانی کردنە لە ئازادی مرۆڤەکان

پشتیوانی لە کەبوودوەند پشتیوانی کردنە لە ئازادی مرۆڤەکان

پشتگیری ناوەندی پێشەوا بۆ کەمپەینی پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبوودوەند
محەمەد سەدیق کەبوودوەند دامەزرێنەرو بەرپرسی ڕێکخراوی داکۆکی له مافی مرۆڤی کوردستان ماوەی زیاتر لە ٥ ساڵە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئیرانەوە خراوەتە زیندان، تەنها تاوانی کەبوودوەند ئەوەیە کە بەرگری لە مافی گەلێکی بەشخوار کردوە. محەمەد سەدیق کەبوودوەند ماوەی چەند 

ساڵ لە ژێر تونترین هەرەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەزگا سەرکوتکەرەکانی دا توانی راوەستێت و دەنگی خەڵکی بەشخوار و ژێر دەستەی رۆژهەڵاتی کوردستان بگەیەنێتە گوێی جیهان. بەداخەوە پێنج ساڵ پێش ئێستا کەبوودوەند لە لایەن دەزگا سەرکوت کەرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە گیراوە و لە دژوارترین ههلومهرجدا له گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بهند کراوه. هەرچەند ئەم تێکۆشەره مەدەنیەیی کورد لەسەر تاوانێکی بێ بنەما بەند کراوه، بەڵام لەگەڵ ئەوەش له بەندیخانەدا له دۆخێکی زۆر دژوارو به دوور له هەرچەشنه رێوشوێنیکی مرۆییدا راگیراوه، و تەنها لە بچوکترین حەقی هەر مرۆڤێک بێبەش کراوە


ئێمە وەک ناوەندی پێشەوا پشتگیری تەواوی خۆمان بۆ کەمپەینی پشتیوانی لە محەممەد سدیق کەبوودوەند رادەگەیەنین و هیوادارین بتوانین ئەوەی لە تواناماندا هەبێت بۆ باوکی مافی مرۆڤی کوردستان ئەنجامی بدەین و لێرەشەوە داوامان لە هەموو راگەیاندنە کوردیەکان و رەگەیاندنە بیانیەکان هەیە کە دەنگی کەبوودەوەند بگەیەن هەموو جیهان . 

بەرێوەبەری 
ناوەندی پێشەوا
ئۆسلۆ ـ نۆروێژ
28/ ٦/ 2012

ادامه مطلب ...