ناوەندی پێشەوا

بۆ لێکۆلینەوە و توێژینەوە

ناوەندی پێشەوا

بۆ لێکۆلینەوە و توێژینەوە

بەیاننامە

ناوەندی پێشەوا هێرش بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان مەحکوم دەکا

18 Jul 2011
avatar
 ناوەندی پێشەوا کە ناوەندەکەی لەشاری ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێژە لە بەیاننامەیەکدا دا تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دزە کردنی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ناو هەرێمی کوردستان بە توندی مەحکووم دەکا.

ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیە:
بەیاننامەی دژی دەستدرێژی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان

بۆ ...

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان!
سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ!
سەرۆکی هەرێمی کوردستان!
کۆرو کۆمەڵە مرۆڤ دۆستەکان!
حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان!

ماوەی سێ رۆژە کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەکی بەربڵاو بێ گوێدانە هیچ بنەمایەکی نێودەوڵەتی و مرۆڤ دۆستی، خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقیان داوەتە بەر هێرشی بێ رەحمانەی تۆپخانەکانیان و لەهەندێک شوێنی سنوریش دزەیان کردۆتە ناوخاکی هەرێمی کوردستان، ئەم هێرشانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە قسەی خۆی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە ئەو ناوچانەی کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان بۆ کردوە ناوچەیەکە کە لەژێر دەسەلاتی گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان دایە و ئەم پارتەش لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە گروپێکی تێکدەر دەناسرێ، ئەم پاساوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکاتێکدایە کە ئەم رێژیمە لە هەموو کات زیاتر روکاری خەراپی خۆی بە جیهان نیشاداوە، لەلایەن کۆمەڵگای جیهانیەوە بە رێژیمێکی دژ بە مافەکانی مرۆڤ ناسراوە. 
هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەلایەکی تر بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە هەرێمی کوردستان وەک ئەزموونێکی سەرکەوتووی ناوچەکە چاوی لێدەکرێ کە نەتەوەی کورد تێیدا سەرکەوتوو بووە و توانیویەتی لەکات و ساتێکی ناسکی وەک ئێستا هەرێمێکی دێمۆکرات و ئارام بۆ هاوڵاتیانی خۆی دروست بکا، کۆماری ئیسلامی کە چاوی بەم سەرکەوتنانە هەڵنایە بۆیە لە بەهانەیەک دەگەرێ بۆ ئەوەی ئاسایشی ئەم هەرێمە کوردیە تێک بدات.
ئێمە لێرەدا دوا لە هەموو لایەک بەتایبەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان و هێزە سیاسیەکانی کوردستان دەکەین کە ئەم دەست درێژیەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان مەحکوم بکەن و هەموو توانای خۆیان بەکاربێن بۆ مەحکومکردنی ئەم دەست درێژیە.
ئێمە لە ناوەندی پێشەوا ئەم کردەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران مەحکوم دەکەین و هاوکات ئاماده‌یی و پشتیوانی خۆمان بۆ هه‌ر جۆره‌ هاوکارییه‌کایەک بۆ پاراستنی خاک و سەروەریی به‌شی باشووری وڵات، واته‌ هه‌رێمی کوردستان، ده‌ردربڕین.

ناوەندی پێشەوا
٢٠١١.٧.١٨

نظرات 0 + ارسال نظر
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد